ئارامی
لە کتێبی:
گوڵاڵەی مەریوان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
905 بینین
کە تۆ مەئمووری کاکی خۆم بە ئارام
مەڵێ من مەیلی خۆمە و پیاوی ئاغام
دەس ئاگر سێنی ئاهی ڕەعیەتی کز
ئەسووتێنێ خەزێنە و موڵکی پاشام
ئەوی تیری دوعای مەزڵووم بپێکی
نەپێکراوە بە تیری ڕۆستەمکەسی سام
لە شەستیری نزولەی سەر سبەینێ
بترسە و قەت مەڵێ من پیاوی ئازام
ئەگەر چاکەت لەگەڵ بێ تۆشەیە کرد
لە وەختێ تر مەڵێ من یارۆ کابرام
ئەگەر قانعناسناوی ئەدەبی بە گوێی شیعرت نەکەم من
بە دینم بێ حەیا و مەهتووک و ڕیسوام