نابینا منم

لە کتێبی:
گوڵاڵەی مەریوان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  981 بینین
ئەی لە کونهی زاتی پاکت کوێر و نابینا منم
وەی لە بازاڕی سیفاتت بێ سەر و سەودا منم
گەر خواناسی وەها بێ پێشەواکان کردیان
قوڕ بەسەر خۆم لەم زەمانە هەرزە و ڕیسوا منم
هەر کەسێ بۆ خۆی تەریقی حەقشوناسی گرتە پێش
کەس نەناس و بەش بڕاو و سەرکز و شەیدا منم
««لَيْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَىٰعەرەبی» نەمگرتە گوێ
بۆیە ئێستە موستەحەققی ئاگری عوقبا منم
ئاگری هەوڵم بەجۆش و هەڵمەتی حرسم گران
دائیما غەرقی خەیاڵی پووچ و بێ مەعنا منم
واعیزێ گەر خێری خۆی وەعزم بدا من پێی ئەڵێم
ژاوە ژاوت لابە واعز موفتی و مەللا منم
موژدە بێ ئەی قانعاناسناوی ئەدەبی ڕەحمی خوا بۆ عاسییە
جا کە وا بوو موستەحەققی ڕەحمەتی عولیا منم