گەردوون
از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
2 دقیقه
999 مشاهده
وا دیسان گەردوون هاتە قین و قار
باران ئەڕژێنی وەک هەوری بەهار
ئاخۆ کام وڵات ئەکا یەختە سار؟
یا کام دڕک و داڵ ئەکا بەگوڵزار؟
ئیشی هەر وایە دەورانی غەددار
ساڵێ من دەم وشک تۆ تێر ئاو ئەکا
ساڵێ ویشکە دێم بە بەراو ئەکا
ساڵێ باش فەلا نان بڕاو ئەکا
ئاها، کە فەڵەک شاڵ و جاو ئەکا
لەسەر هیچ بارێ ناگرێ قەرار
کا ئەدا بەسەگ ئێسقان بە بارگیر
پیرێژن بۆ کوڕ کچ ئەدا بە پیر
پارە بۆ ڕەزیل دەس بڵاو فەقیر
وەحشی بەدڵ خۆش عاقڵ مەند و زویر
فەڵەک هەی نەژی لەڕووی ڕۆزگار
چەندە قین و قار ناحەق ئەنوێنی
دڵی چەند هەژار بێ هیچ ئەشکێنی
پشت لە پیاو ئەکا تا پیاو ئەدوێنی
بە چۆلەکەی حیز واشە ئەڕفێنی
دەک پشتت شکێ چەرخی چەپ کردار
تۆ هەر ئەو چەرخەی قەیست مەجنوونشخص کرد
کەللەی فەرهادشخصت وەجامی خون کرد
چەن نەوجەوانت تۆ سەرنیگوون کرد
خاکی کوردانت وە بێستوون کرد
سینەی خوسرەوشخصت دڕی تا بە خوار
قانعتخلص لەدەس چەرخ چەپگەرد چی ئەکەی؟
هانا و هاوارت بۆ لای کێ ئەبەی؟
ئەگەر ڕاس ئەکەی تێکۆشە سا دەی
ئەم ڕێگە دوورە بەڵکوو بکەی تەی
بۆ کوردی مەزڵووم بکەویتە کار