زوڵفت

از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  1063 مشاهده
زوڵفت وەکوو مار و سەری زوڵفت چزی عەقرەب
پەرچەم وەکوو ساڵداتی عەروسن بە مورەتەب
ساقی وەرە ئەمڕۆ بە فیدای چاوی خومارت
بۆم تێکە قەدەح لەب زەڕی گوڵناری لەبا لەب
برژانگی لەسەر سەفحەیی دڵ نووکی قەڵەم بوو
زوخاوی دڵی پڕ شەرەرم چەشن مورەکەب
غائب نەبووی ئەی دۆست لە دڵما بەدەقیقە
گەرچی بە ئەمەل جارێ نەبووبم بە موخاتەب
بۆ بەزمی سەفای مەیکەدە کەی عاشقی ڕووی تۆ
خوێنی جگەرم بوو مەی و دڵ ئالەتی مەشرەب
تەخمین کەری ئەم چەرخە وتی: جاوی هەسێرەس
غەرقی عەرەقی خەجڵەتی خۆی ماوەتۆ کەوکەب
بڕوانە چلۆن قانعتخلصی بەدبەخت، بەبێ سوود
هەر لەحزە ئەکا تەجروبەیی یاری موجەڕب