لازمە شەرح و بەیانی کۆمەڵی عالی جەناب

ئاردەڵانی
از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  1002 مشاهده
لازمە شەرح و بەیانی کۆمەڵی عالی جەناب
خانەدانی ئاردەڵانی، خاوەنی تێغ و تەناب
باسی بابائاردەڵاناعلامت بۆ بکەم چۆن پیاوێ بوو؟
ساکنی گوڵ عەنبەر و یەک حاکمێکی کامیاب
تایەفەی گۆرانە ئەسڵی، خەڵکی خاکی شارەزوورمکان
پایتەختی شاری زەڵممکانە شاهیدی قەولم کیتاب
یادگاری پاشی خۆی ناوێ کڵۆڵاعلامە بێ درۆ
پاشی ئەو ئەلیاساعلام و خدراعلام و بابلۆاعلامی خاوەن عیتاب
مونزیراعلامێک و دوو حەسەناعلام، خدراعلامێکی تر، ئەلیاساعلام دوو
مستەفا خاناعلام و عەزیزاعلام و ئەحمەداعلامی عاشق ڕوباب
ئینقرازی ئاردەڵانی هیچ نەبوو ئیللا غروور
قەهری هیچ و پووچی زۆر و کیبری بێ حەد و حیساب
قانعاتخلص باسێ لە حاڵی کوردەکانی تاڵشیاعلام
بێنە پێشۆ تا بزانن چاک بوون یاخۆ خراپ؟