قوربانی ئەم خاکەیە ئەم ڕۆحە لەبەرما

قوربانی
از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  1313 مشاهده
قوربانی ئەم خاکەیە ئەم ڕۆحە لەبەرما
سۆزی دڵی پڕ دەردە کە خولیایە لەسەرما
ئامادەیی مەیدانم و ئەو بەرگە کە پۆشیم
کفنە نەوەک چاکەت و پانتۆڵە لەبەرما
کورد کوردە هەموو فیکری دڵم ڕۆژی سکونەت
کورد کوردە هەموو ویردی زوانم لە سەفەرما
هێندەم بەکزی دیوە لە ئەشرافی وڵایەت
خەوفم نییە ئەسڵا لە دووسەد گێژی خەتەرما
من هات کە سەفی عەسکەری کوردانە نەبینم
خێری نییە ئەسڵا لە هەموو نووری بەسەرما
بۆ دەفعی عەدو نامەوێ شمشیر و کڵاو خوود
دوژمن بەخوا غەرقە لە خوێناوی جگەرما
من هیچم کە لێ نایێ مەگەر هەر وەکوو قانعتخلص
شیوەن بکەم و لیتەیی ئەم خاکە بەسەر ما