ئەی وەتەن
از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
1 دقیقه
3248 مشاهده
ئەی وەتەن دەردت لە دڵما زامی سەد خەنجەر ئەکا
بۆ برینی جەرگی لەت لەت ئیشی سەد نەشتەر ئەکا
چۆن بە قوربانت نەبم بۆ مەنزەرەی پڕ قیمەتت
دڕک و داڵت تف لە لالە و سوسەن و عەنبەر ئەکا
گەرمیانت دەک نەناڵێ بۆ هەوا شیرینەکەی
قامەتی گەورە کچانی گەپ بە نەیشەککەر ئەکا
دوو شەتان و قەڵبەزی بەفراوی شاخ و داخەکەت
بێ درۆ وەڵڵا لە ئاوی زەمزەم و کەوسەر ئەکا
ئەی وەتەن خاکت بە حوڕی دەس کەوێ بۆ تاجی سەر
تازە کێ مەیل و خەیاڵی تاج یا ئەفسەر ئەکا
ئەی وەتەن داخی گرانم ئەو کەسەی وا تۆی فرۆشت
دیققەتی ڕیشی ئەدەی عەینەن لە جادووگەر ئەکا
ئەی وەتەن نانت حەرامە بۆ ئەوەی ڕۆژی مەساف
کۆ لە تەییارە و بریقەی نێزە و پەیکەر ئەکا
ئەی وەتەن یاخوا بژی بۆ ئیفتخاری قانعیتخلص
قانعتخلصیش یاخوا بژی چوون سەنعەتی گەوهەر ئەکا