چاوی مەستی

از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  1186 مشاهده
چاو لە عەشقی چاوی مەستی حەز لە هەر پەروین ئەکا
دەم بە یادی لێوی زەوقی تاڵی خۆی شیرین ئەکا
من بەبێ ئومێدی وەسڵی، بێستوونە مەسکەنم
ئەو بەبێ پەرویز و شیر و نازشی شیرین ئەکا
داغمەی دەردی فیراقت شینە بۆیە شین ئەکەم
بوردەباری باری میحنەت شین نەکا چۆن شین ئەکا؟
بولبولی گوڵزاری کوڵمی تۆ کە ڕۆحی عاشقە
کەی خەیاڵی ژاژ و پەڕ، یا سوسەن و نەسرین ئەکا؟
چینی زوڵفی خاوی چین چینت بخەیتە گەردنی
گەب بە لەعلی ئاو و دار و تف لە چینی چین ئەکا
تۆ کە قەسری جەننەتی ڕووت فەرموو سا بارووتی ڕووت
ٲدخلوها قانعينعربی ئەگریجەکەم پەرژین ئەکا
گەر ڕەقیب مەنعم بکا بۆ گیان فیدایی قاسدت
ڕۆستەمی مەیدانی عەشقت چۆن بە گوێی گورگین ئەکا
ئەی شەهەنشاهی سەریر و تەختی هەر حوسن و جەماڵ
حەیفە بۆ تۆ حاکمی چاوت دڵم غەمگین ئەکا
هاتفی دوێنێ وتی: طوبى لكعربی یا قانعیتخلص
تۆ شەهیدی یاری واعز سەهوە کا تەڵقین ئەکا