هۆنراوەی کاتی گەنجی

از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  1288 مشاهده
خودا ڕەحمێ بەحاڵم کەی لەدەس ئەو شۆخە بێ پەروا
کە سوڵحی ناکرێ بۆ من، بەدوو سەد مەحکەمەی کوبرا
ئەوەندە وەحش و سەرمەستە بەسەر سەد لاشەیی کوژراو
وەکوو ئاهووی بەدەست هات و بە خەمزە و نازەوە ئەڕوا
سبەینێ ڕۆژی میزانە دیارە قاتڵم کێیە!
لە ناڵی کەوشی تێ فکرن کە ئەمڕۆ پێی بە دڵما نا
ئەوا دووبارە قوربانە لەبۆ کوشتاری عوششاقی
هەزاران تیری برژانگی لەناو قەوسی برۆی دانا
ئەجەل تۆ بمکوژە و گۆڕیش دەبا زوو ڕێزەڕێزەم کا
کە بەڵکوو بم بە خاشاکی بەری درگانەکەی لەیلاشخص
تەماشای ڕوومەتی تۆ کەم ئەخوێنم سوورەتی والشمسعربی
بەیادی زوڵفی پڕچینت لە و اليلی اذا يخشىعربی
بەبێ سوود و نەتیجە قانعاتخلص وەک نەی ئەناڵێنی
لە گوڵ هەرگیز نەبینراوە وەفا بۆ بولبولی شەیدا