هۆنراوەی کاتی گەنجی
لە کتێبی:
گوڵاڵەی مەریوان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
1 خولەک
1311 بینین
خودا ڕەحمێ بەحاڵم کەی لەدەس ئەو شۆخە بێ پەروا
کە سوڵحی ناکرێ بۆ من، بەدوو سەد مەحکەمەی کوبرا
ئەوەندە وەحش و سەرمەستە بەسەر سەد لاشەیی کوژراو
وەکوو ئاهووی بەدەست هات و بە خەمزە و نازەوە ئەڕوا
سبەینێ ڕۆژی میزانە دیارە قاتڵم کێیە!
لە ناڵی کەوشی تێ فکرن کە ئەمڕۆ پێی بە دڵما نا
ئەوا دووبارە قوربانە لەبۆ کوشتاری عوششاقی
هەزاران تیری برژانگی لەناو قەوسی برۆی دانا
ئەجەل تۆ بمکوژە و گۆڕیش دەبا زوو ڕێزەڕێزەم کا
کە بەڵکوو بم بە خاشاکی بەری درگانەکەی لەیلاکەس
تەماشای ڕوومەتی تۆ کەم ئەخوێنم سوورەتی والشمسعەرەبی
بەیادی زوڵفی پڕچینت لە و اليلی اذا يخشىعەرەبی
بەبێ سوود و نەتیجە قانعاناسناوی ئەدەبی وەک نەی ئەناڵێنی
لە گوڵ هەرگیز نەبینراوە وەفا بۆ بولبولی شەیدا