دڵی کۆنەم خەیاڵی وایە دەردی تازە پەیدا کا

دڵی کۆنەم
لە کتێبی:
گوڵاڵەی مەریوان
بەرهەمی:
قانع (1898-1965)
 1 خولەک  1143 بینین
دڵی کۆنەم خەیاڵی وایە دەردی تازە پەیدا کا
بە پشتی کۆمەوە عەقڵی گوزەشتەی کۆن ڕیسوا کا
بە پیری فێر پڵاو خواردن ئەبم دەس بۆ دەمم نابەم
خەیاڵی خاوە چۆن کۆتر هەوای نەخچیری عەنقا کا
لە کێوی بێستوونی عەشقەدا فەرهادی بەدبەختم
وەلەو شیرینەکەم مەیلی دڵی پەرویزی کەسرا کا
بەسەرهاتم وەکوو مەجنوونە ئەمما عەشقی پیر ئاموز
بەدیانی کەوتوو عاشق لە جیاتی عیشق بێجا کا
بناغەی زوهدی تێک دام و وتی من گەر مەسیحیش بم
کریدارم ئەبێ مەیلی تەجەللای نووری عیسا کا
دەسم برد سوخمەکەی لابەم تەماشای باخی سینەی کەم
وتی ئەی بێ ئەدەب عاسی لە جەننەت چۆن تەماشا کا؟
ئەزانێ یار بێ مەیلە ڕەقیبی بەدگۆ هەر پەی پەی
خەیاڵی وایە ئەربابی مەی و مەیخوارە ڕیسوا کا
ئەگەر قانعناسناوی ئەدەبی لە لافی عیشقەدا کەللەی بە جۆشش بێ
هەزار مەجنوونکەس و سەنعانکەسیش بە زەوقی شیعری شەیدا کا