شیوەنی نیشتمان

از کتاب:
گوڵاڵەی مەریوان
اثر:
قانع (1898-1965)
 1 دقیقه  1493 مشاهده
هەوری بەختی کوردستانە شیوەن و گریان ئەکا
ناڵە ناڵی بێ کەسانە جەرگ و دڵ بریان ئەکا
دەنگی قیژ و هوڕی خەڵقە دێت لەژێر چەرخی زەمان
ئاهی مەزڵومانی برسی عالەمێ وێران ئەکا
دووکەڵی قرچەی دەروونی بێ جل و بەرگ و ژیان
بوو بە هەور و وا بەسەر کێوانەوە سەیوان ئەکا
هێندە جاری بوو لە چاوی کوردستان فرمێسکی خەم
بێ تەماشاکە هەزاران تانجەڕۆمکان و سیروانمکان ئەکا
بۆ حەڵاڵە ماڵی من یا بۆچی فەرزە کوشتنم
دەک خەجاڵەت بێ درۆزن چۆن وەها پیلان ئەکا
کەس نەڵێ لافاوی ئاوە ئاوی سووری شیوە سوور
خوێنی ئاڵی بەندی جەرگە شیوەنی بابان ئەکا
قانعیتخلص فیکری بەجارێ سەرف ئەکا بۆ هۆزەکەی
نەک وەکوو یارۆ خەیاڵی سەرفی چا و قلیان ئەکا