کۆرپەم ڕاپەڕ

از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
 1 دقیقه  452 مشاهده
لێت وردئەبمەوە بە دڵ و بە چاو
بە ناخ و هەست و جگەر و هەناو
چاوم بین ئەگرێ وا سەیرت ئەکەم
پەنجە بۆ چەنە و سەرسینگت ئەبەم
ئەتدوێنم بانگت ئەکەم بەئاستەم
بۆم پێبکەنیت پڕ بەدڵ و دەم
بۆم بشنێیتەوە بتریقێیتەوە
وەڵامی بانگ و هەستم بەیتەوە
کەچی نابزوێی، دەمت تێک نادەی
بۆم ناکەنیت و شنەشن ناکەی
ئاهـ، ئەوە خۆت نیت کە من لام وایە
هەر وێنەیەکتە و لەبەر دەستمایە