جەنانی وەک جینان کردم بە ماوا
از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
1 دقیقه
4410 مشاهده
جەنانی وەک جینان کردم بە ماوا
(حەبیبە)ی ماڵیاوا ماڵی ئاوا!
حەڵاڵی بێنیکاحی حووری عینم
بەجووتێ نازیری شەرع و فەتاوا
زەفافەتگاهی پەردەی ئاڵی چاوم،
موبارەک حەجلە بێ بۆ بووک و زاوا
سیداقی ڕوونما و، وەسڵی شاهید
لەگەڵ شاییکەران بێدەنگ و داوا
ویسالی بێ کەم و کەیفی حوزووری
لە نالیتخلص گەر دەپرسی، یەعنی ئاوا