جەنانی وەک جینان کردم بە ماوا

لە کتێبی:
دیوانی نالی
بەرهەمی:
نالی (1800-1877)
 1 خولەک  4412 بینین
جەنانی وەک جینان کردم بە ماوا
(حەبیبە)ی ماڵیاوا ماڵی ئاوا!
حەڵاڵی بێنیکاحی حووری عینم
بەجووتێ نازیری شەرع و فەتاوا
زەفافەتگاهی پەردەی ئاڵی چاوم،
موبارەک حەجلە بێ بۆ بووک و زاوا
سیداقی ڕوونما و، وەسڵی شاهید
لەگەڵ شاییکەران بێدەنگ و داوا
ویسالی بێ کەم و کەیفی حوزووری
لە نالیناسناوی ئەدەبی گەر دەپرسی، یەعنی ئاوا