شێری مەیدان
از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
2 دقیقه
509 مشاهده
بەبۆنەی نەخۆش کەوتنی «حاجی ئیبراهیمی چەرمەگیشخص» مامیەوە ئەم هۆنراوەیەی نووسیوە:
گەورەم ئەی شێری نەترس و نەبەز
ئەی پڵنگی کورد، جەنگاوەری بەرز
سەرۆکی دلێر، ئەی دوژمنڕفێن
ئەی سەر لەشکری ناپاکانڕفێن
یەکەم چەکهەڵگر بۆ ڕێی ڕزگاری
بۆ هەڵگیرسانی شۆڕشی چەکداری
شۆڕشی ڕزگاریی کورد و کوردستان
کەوا هەموو کورد سەراپا هەستان
لە سەرەتاوە تۆ ئیسپاتت کرد
بۆ هەموو لایەک، بۆ نەتەوەی کورد
کەوا پێشمەرگەی ئەم کوردستانەی
خۆ بەختکەری، سەربازی تا هەی
لە ڕێی ڕزگاریی خاکی کوردستان
بەختت کردووە سامان و گیان
ئەو گشت کردەوە بەرزانەی تۆ
وەک شێر کردووتن هەتاکوو ئەمڕۆ
مایەی شانازین هەتاهەتایە
خەباتت بۆ کورد بۆتە سەرمایە
مێژووی کورد هەتا دنیا بمێنێ
ناوی دلێری ئێوە ئەهێنێ
ئەمڕۆش کەوا تۆ نەخۆش کەوتوویت
برین بەم جۆرە لەجێی خستوویت
سەیری ئاسۆ کە هەڵمی هەناسە
نزای پڕ گوڵی پڕ خەم و تاسە
بەرز ئەبێتەوە لە هەموو لاوە
کوردەواری گشت بەدەم دوعاوە
لە قاپی گەردوون ئەپاڕێنەوە
بۆ چاکبوونەوەت ئەلاڵێنەوە
خوا تۆ بهێڵێ هەتا دێرزەمان
بۆ شۆڕش، بۆ کورد، بۆ گشت کوردستان
مامە گیان هەروا تۆ بۆ ئەم عێلە
بە گەورەییی ئەم خوێش و خێڵە
سەرکردەی بەرزی، ڕێ نیشاندەری
باوکی دڵسۆز و بەرز و سەروەری
نزامان وایە لە خودای مەزن
لە پیاو و لاو و منداڵ، کیژ و ژن
خوا بکات لە تەمەنی ئێمە هەڵگرێ
لە خۆشی و شادیی ئێمە ببڕێ
هەمووی بخاتە سەر تەمەنی تۆ
دەرد و بەڵای تۆ نەک تەنها ئەمڕۆ
هەتاهەتایە لە ئێمە کەوێ
بەبێ تۆ نەژین ساتێ نەک شەوێ