مەینەتی دڵ

از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
 1 دقیقه  261 مشاهده
لە تاوی کاس و وڕی خۆم قاچم نەبوو بۆی دانیشتم
بە سەرسامی و پرسیارەوە ئەموت بۆ هۆش بەجیێ هێشتم
جێی نەماوە یان بەند نابێ لە دیواری ژینا خشتم
یان کردەوەی بەدکارانە کەوا مەلی هیوای کوشتم
یان مەینەتی ڕۆژگارە شکانی بڕبڕەی پشتم
نەک داخی خۆی بەڵکوو داخی هەرچی دنیایە پێی ڕشتم
بەڵام وا ڕاستیم بۆ دەرکەوت کە ئەمانە هیچی نییە
هەر بێوەفاییی شیرین بوو کە مردنی نایە مشتم