پەیمانی درۆ
از کتاب:
دیوانی عوسمان عوزێری
اثر:
عثمان عوزیری (1936-1966)
1 دقیقه
613 مشاهده
ئەوەندە چاوەڕوانم کرد
دڵم لە تاوا لەخۆی بورد
ئاوی چاو و ئەژنۆم داهات
واقی وڕم گێژم ئەکات
هەمیشە ڕووی نازەنینت
نیگاری جوان و شیرینت
وان لەبەر چاوم هەموو سات
چاوی گەشت سەیرم ئەکات
تەقەیەک بێ توند یان کەمێ
دڵم لەپڕ ڕائەچڵەکێ
یان هەر کەس لە دەرگاوە بێ
من بۆی هەڵئەسمە سەر پێ
وا ئەزانم تۆی نەشمیلی
تۆی ئاواتی دڵەی دیلی
کە دێتە پێش تۆ نیت، گیانم
ئەچێتە یانەی پەیمانم
ئەڵێ کوانێ بۆ دیار نییە؟
من بە تەنیام چارم چییە
پەیمان ئەڵێ وتی بە من
گەر بێتە ڕێم کۆسپ و مردن
ئەو کاتە یەم دوا ناکەوم
چونکە بەبێ تۆ ناسرەوم
کەچی پەیمانی درۆ بوو
نەهات ئەوا کات بەسەر چوو