هاوار بۆ برادەران
از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
442 مشاهده
ئەی برا چیتە لەباتی شیعری عەشق و زوڵفی یار
خۆت فیدای خاکی وەتەن کە، بۆ وەتەن بە جاننیسار
شیعری عەشق و خەت و خاڵ هیچ فایدەی تێدا نییە
شیعری میللییەت بڵێ بۆ قەومەکەت تۆ جاربەجار
سا بە ئازانە بکە جوهدێ لەبۆ هاوقەومەکەت
بەڵکوو تۆ بۆ قەومی کورد ببتە نموونەی ئیفتیخار
ئێستە کە هەر میللەتێ تۆ ناوی دێنی گشتیان
ساحێبی عیلم و سەنائیع تێگەیشتوو، خوێندەوار
تۆش وەکوو شێری ژیان خۆت بهاورە مەیدانی عیلم
قەت لە سەغڵەت لامەبە ئەی غونچەیی فەسڵی بەهار
تاکوو ڕۆحت تیا هەیە سەرفی بکە بۆ میللەتت
حەیفە بێ خزمەت بمێنێ باغ و مێرگ و مێرغوزار
چونکە ئەمڕۆ میللەتی بێکەس هەموو تۆ شک دەبەن
تۆش لەسەر ئەم قەومە لابە چاوەکەم تۆز و غوبار