دوشمنی عاقڵ و دۆستی بێ عەقڵ

حیکایەتێکی خۆش
از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 2 دقیقه  471 مشاهده
پیاوێک بوو ساحێبی باغەوار و قەسرێکی جوان
پڕ لە لالە و سەرو و گوڵناز و بنەفشە و ئەرغەوان
هەرچی میوەیێ دڵ تەسەوور کا هەبوو لەم باغەدا
فيه ماتپتهی الانفس عينی لوکزاری جینانعربی
تا بڵێی پیاوێکی ئەحمەق و سەفیهـ و بێخێر
بێ دیرایەت، بێ فرایە و فرومایە و نەزان
هیچ ڕەفیقێکی نەبوو ورچێ نەبێ بۆ هاودەمی
میوەیی زۆری ئەدایە گۆشت و چێشت و ئاو و نان
ڕۆژ و شەو کابرا لەگەڵ ئەم بێ جیابوونەوە
ڕایدەبوارد عەینەن وەکوو دۆستی ڕێک و میهرەبان
مارێکیش بوو دوشمنی ئەم پیاوە غایەت پڕ فیکر
وەختی نووستن گەلی شەو قەسری ئەکرد بۆ پێوەدان
ئەچووە نیزیکی و ئەیگوت چاکە من پێوەی نەدەم
نەک کە من جوڵامەوە کابرا وەکوو شێری ژیان
ڕاپەڕێ بۆم دەست بداتە دار و کچک و گڵ متک
قەبزی ئەرواحم بکەن کابرا و ورچی دارەوان
چاک وەهایە ڕابوەستم بەڵکوو خافڵ بێ لە خۆی
ئینجا ئەوسا بیکوژم ڕاکەم بەبێ خۆف و زیان
ڕۆژێ کابرا نوستبوو ورچیش ئەمینداری ئەکرد
مێش لە کابرا نیشتبوو ورچیش لەبۆ دەفعی ئەوان
بەردێکی هێنا کە باتمانێ سەری شاین ئەبوو
نایە سەر تەوقی سەری بۆ دەفع و مەحوی مێشەکان
دای بەسەری تەپڵی سەریدا مێش بەجارێ هەڵفڕی
کەللەی پانکردەوە مێشکی بە یەکدەفعە پژان
دوشمنی عاقڵ لە دۆستی کەر گەلێ لام چاترە
ئەم بە جەهل ئیشە ئەکا ئەو بە فیکر و ئینتیحان
قەت لەگەڵ بێ عەقڵ جاهیل ئەی «عەلیتخلص» هاوڕێ مەبە
با دووسەد دەفعە بەقوربانت بکا ڕۆح و گیان