ژیانی ئەمڕۆ

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  294 مشاهده
پاییزی ژینم وەختە ئاوا بێ
وا زستانیش دێ بە ملی شکاو بێ
من لە بەهارا هیچ خۆشیم نەدی
سا ئەبێ ئیتر چیم لەبەر چاو بێ
کەس و کاریشم وا لێم بێزارن
پێم ئەڵێن یاخوا جەرگی بە ئاو بێ
وا چاوەڕوانی مەرگ و نەمانم
ئەگەر هات یاخوا با شەو لەناو بێ
ئەم خەڵکە هەموو نۆکەری مادەن
ڕەنگە ئێستاکە هەر ئەمە باو بێ
گەر پارەت پێدان ئەڵێن ئافەرین
کەس نییە بەخوا وەکوو تۆ پیاو بێ
گەر نەشتدانێ دەڵێن چرووکە
وا چاکە بمرێ عەمری نەماو بێ
ئەمەیە حاڵی ئەم مرۆڤانە
وا نەبێ ڕەنگە لە ژین تۆراو بێ