یارم نەخۆشە

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  614 مشاهده
ئەمڕۆ نەخۆشە یارە جوانەکەم
بۆیە تاڵ بووە لام ژیانەکەم
پەرچەمی ڕەشی جوانی شێواوە
بە وێنەی گیانە پەرێشانەکەم
چوومە خزمەتی هەواڵم پرسی
وتم فیدات بێ ڕۆح و گیانەکەم
چییە ناساغی ئەندامی جوانت
بمرم گەر دەوات بۆ پەیدا نەکەم
ئێستا پزیشکت من لە بۆ دێنم
بۆتی سەرف ئەکەم گشت سامانەکەم
بە گریانەوە جوابی دامەوە
وتی لە گیانما زۆرە ژانەکەم
ئەترسم بمرم هەروا بە جوانی
بەرگی بوکێنی بە بەرما نەکەم
وتم گیانەکەم وا ڕەشبین مەبە
ئومێدم زۆرە بە یەزدانەکەم
چاک ئەبیتەوە چاکتر لە هەرکات
من ڕۆحی خۆمت بە قوربان ئەکەم