تۆم خۆش ئەوێ

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  287 مشاهده
من تۆم خۆش ئەوێ بێ هیچ مەبەستێ
هەستم لە ڕێگای پاکا ئەوەستێ
دڵم زۆر پاکە بەرامبەر بە تۆ
قەت بڕوا مەکە بۆت بەرم دەستێ
لە دڵ بەخشانی دنیای ئەوینا
کەس نییە وەک من بە پاکی هەستێ
لەوانەی کە وا گیان فیداکارن
نییە کەس وەک من جوان پەرستێ
واتە و قسەی من بەرامبەر بە تۆ
هەمووی بناسە ڕاست و دروستێ
بە قسەی درۆی شێخ بڕوا مەکە
بڕوات چاکتر بێ بە واتەی مەستێ