ماندوو ئەبم

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  260 مشاهده
کە شوێنت کەوم زوو ماندوو ئەبم
ئەو کاتە خۆشە ڕوو بە ڕوو ئەبم
من دوور بە دووریش کە تۆ ئەبینم
مەستێکی خۆشی زوو بە زوو ئەبم
وادەم ئەدەیتێ گیانە دێمە لات
خێرا ئاشنای ئارەزوو ئەبم
فەرمووت ئەمەوێ هەر من و تۆ بین
هاوڕازی بەزمی دوو بە دوو ئەبم
منیش ئەو کارەم لە یەزدان ئەوێ
گەر سەرکەشی کەم من بەدخوو ئەبم
لە ڕێی دڵداریی تۆی بێ وێنەدا
باسی سامان کەم چەشنی جو ئەبم
گەر خۆت نیشان دەی بە تاقە یارم
سەرۆکی بەرزی لای سەرو ئەبم