دووری لە من خستەوە بێ سەبەبێ یاری من
از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
1 دقیقه
2707 مشاهده
دووری لە من خستەوە بێ سەبەبێ یاری من
باری خودایا کە تۆ بگری سەبەبکاری من!
مەستی خەیاڵی ئەوە، لەحزە ژمێری شەوە
دوژمنی خوێنیی خەوە، دیدەیی بێداری من
دیدە نیگەهبانی یار، تیپی سوروشکم هەزار
ناڵەیی دڵ نەی سەوار، ئاهە عەلەمداری من
گریە بە خوڕ دێتە خوار، هەروەکوو عەینی بەهار
خۆش بووەتە ئابشار مەدمەعی سەرشاری من
دولبەری عالی دەماغ، هەم قەدەمی سەروی باغ
بێتە نەزەرگەی قەراغ دیدەیی جۆباری من
حیکمەتی تۆ مولهەمە، هەم قەدەمت مەرحەمە
موستەحەقی مەرهەمە سینەیی ئەفگاری من
شاهیدی عەدلە و وەفا، مەعدەنی سیدقە و سەفا
هاتووە دەرمان بکا قەلبی برینداری من
ئەی تەلەفی گفتوگۆ، جامیعی کیزب و درۆ
واعیزییە ئیشی تۆ، عاشقییە کاری من
مەشرەبی نالیتخلص گەلێ ئابی و ترشە، بەڵێ
موعتەریفە خۆی دەڵێ: چا نییە ئەتواری من