هەستە ڕاوەستە

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  445 مشاهده
هەستە ڕاوەستە با تەماشات کەم
سەیری ڕوومەت و بەژن و باڵات کەم
ئەوسا دانیشە لەسەر ڕانەکەم
تێروپڕ ماچی دەم و گۆنات کەم
دڵم پێداوی خۆت ئاگاداری
دەبا ڕۆحیشم بە تۆ خەڵات کەم
هەرچی کە هەمە لە ماڵ و سامان
لەگەڵ ژیانما گشتی فیدات کەم
هەر تۆ سەرمایەی بەختیاریمی
ئیتر بۆچ لە دەس بەختم شکات کەم
خوا بە تۆی بەخشی تاجی جوانی
بۆ عەرشی جوانی بۆ چ بە تەمات کەم
هاتی بەخێر بێیت، خۆ گەر نەشهاتی
نابێ من باسی هات و نەهات کەم