نەمامی جوانی
از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
477 مشاهده
نەمامی جوانیی دڵداری لە ناو دڵما چەقانوومە
هەموو فرمێسکی غەمباری بەسەر ڕووما ڕژانوومە
درەختی ژینی من ئەمڕۆ لە چۆڵا وشک و بێ ئاوە
گەڵای زەردی لە داخا وا بە دەستی خۆم وەرانوومە
بە بادە ئارەزووم وابوو کە خەم لادەم لەناو دڵما
بەڵام پەرداخ و پیاڵەی مەی بە بێ هۆشیی شکانوومە
لە ڕووت و قووتییا ڕووم نایە بێمە ناو کەس و یاران
بە پەنجەی شوومی بەدبەختی هەچی جلمە دڕانوومە
کە من بێ حاڵ و ماڵ و لانەوازم پەست و سەرسامم
نییە تیا بسرەوم ماڵێ، مەگەر مەیخانە خانوومە
سەرم لێ تێک چووە وا هاوسەرم زوو کۆچی دوایی کرد
ئومێدی خۆشیی ژینم وا لە ناو گۆڕا نوانوومە