ڕۆژی نەورۆز

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  460 مشاهده
ئەمڕۆ زۆر خۆشە ڕۆژی نەورۆزە
ڕۆژێکی یەکجار بەرز و پیرۆزە
لەت لەت کراوە دێوی دڵتەنگی
تەنها بەدبەختی لە غەم ئاڵۆزە
بەڵام نازانم ئارامی گیانم
بۆچ وەکوو مناڵ ئەمڕۆ گڕۆزە؟
ڕەنگتە لە دایکی دڵی ڕەنجابێ
ئەگەرچی بۆ ئەو گەلێ دڵسۆزە
خۆت دەرخە وەکوو ڕۆژی ئاسمان
چاوەڕوانی تۆن ئەم گەل و هۆزە
گەر بچییە سەر کەل من هەر دێمە لات
گەرچی ڕێگاکەم هەر تەپ و تۆزە
من ئەو دیمەنەم چەندە لا جوانە
ئەچییە سەر کانی هەڵئەگری گۆزە
لە بیرت ماوە چۆنم تەمێ کرد
کە ڕێی پێ گرتی کابرای بۆزە
ئەوەی من لە تۆ گیانە گەرەکمە
ئاوازی خۆش و دەنگی پڕ سۆزە