لە ناو باخ

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  257 مشاهده
کە یار لێم ڕەنجا دوێ شەو لە ناو باخ
ڕۆییم دڵ بەغەم هەتا لووتکەی شاخ
منی بێ تاوان بۆچ وام بەسەر هات
بوومە هاودەمی ئاهـ و ئۆف و ئاخ
لەسەر ئەو شاخە بەرزە تووشم بوو
لاوێکی شۆخ و جوان و بە دەماخ
وتم پێم بڵێ هۆی شادمانیت؟
چۆن وەک من نەبووی تووشی غەم و داخ
وتی: گیرۆدەی ئەوینی یار نیم
بەو پیشە پووچە خۆم ناکەم ناساخ
وتم: تۆ دیارە خام و نەفامی
کە عاشق نەبیت تۆ چیت قورمساخ