تۆم خۆش ئەوێ

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  743 مشاهده
من تۆم خۆش ئەوێ بە دڵێکی پاک
ئەبێ بمبینی بە مرۆڤی چاک
تەنها ئامانجم دیدەنی ڕووتە
لێم ئاگادارە خودای تەنیا و تاک
لەلام دانیشە تاقە نیو سەعات
ڕووناک بێتەوە با دڵی غەمناک
ئەگەر بۆ لای من تۆ مەیلت هەبێ
ئەسووڕێمەوە دڵشاد و بێباک
گەر خوا نەخواستە لە من دڵگیر بی
چاری دڵ ناکا نە مەی نە تلیاک
ئەو نالەبارەی دڵی تۆی ڕەنجان
وا ئەتلێتەوە وەک سەگ لەسەر خاک
کە تۆم دی ئەمڕۆ لە ناو گوڵزارا
زوو هاتم بۆ لات چاپووک و چالاک