دڵی سەر لێ شێواو

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  271 مشاهده
دڵ وێنەی هەنگی سەر لێ شێواوە
چۆتە سەر دڕک لە گوڵ لایداوە
وا دەمی تیژی دڕک ئەمژێ
نازانی تیژیی دڕک ئەیکوژێ
دیارە گوڵی جوان دەمی کردەوە
وا مەیلی بۆ لای دڕک بردەوە
هەرکەس دڵداری کە لێی بێزار بێ
ئەشێ ژیانی هەر تار و مار بێ
ناچاری ئەکا دڵی سەرگەردان
خۆی کە بخاتە دەریای دەرد و ژان