بۆ لای ئێمە لادا

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  427 مشاهده
نیگارم دی کە سوار بووبوو لە لادا
ئومێدم وابوو بۆ لای ئێمە لا دا
بەڵام خاوەنی لادا ناڕەسەن بوو
کە شیری ناکەسی کردبوو بەلادا
دڵم خۆش بوو کە یار میوانی من بێ
بەڵام ئەو لاوە ئامانجی بە با دا
لە خوام داوایە ئەو ناپاکە بمرێ
لە گۆڕستانی پاکی کەربەلادا
کە من ئەمڕۆ ژیانم زانی تووش بوو
کە بادەش شادییەک بەم گیانە نادا
هەتا ماوم دڵم لەم کارە پەستە
ئەمێنێ کارەساتی وام لە یادا