ئاخۆ؟

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  375 مشاهده
لەسەر چی یار لە من تۆراوە ئاخو؟
لە عاشق یار بتۆرێ باوە ئاخۆ؟
وەکوو پەروانە چوومە بەر چرای ڕووی
پەڕ و باڵم هەمووی سووتاوە ئاخۆ؟
جنێوی بەخشی ئەو یارە بە ئێمە
ئەرێ ئەم کارە مۆدەی ماوە ئاخۆ؟
کە تانەم دا لە پیشەی کەم وەفایی
لە من دڵگیر بووە گریاوە ئاخۆ؟
کەبابی ئەم دڵەی من سوور و سوێر بوو
مەگەر هۆی ئەشکی وەک خوێناوە ئاخۆ؟
براگەل پێم بفەرموون من ئەخنکێم؟
کە زنجیرم لە مل ئاڵاوە ئاخۆ؟
سەرم گێژە و دڵم بێهێز و پەستم
مەگەر هەستم لە کار وەستاوە ئاخۆ؟
لە تاریکی شەوا دڵ یار ئەبینێ
ئەرێ دڵ خاوەنی دوو چاوە ئاخۆ؟