نا، نا.. درۆم کرد
از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
723 مشاهده
وتم تۆم خۆش ئەوێ «نا، نا» درۆم کرد
بە ڕێبازی درۆدا هاتوچۆم کرد
وەهام زانی کە زۆر شیرین و جوانی
بە کەم هۆشی کە دوێشەو سەیری تۆم کرد
کە کاتێ تێگەیشتم من غەڵەت بووم
دوعای فەوتانی ڕۆحی خۆم لە خۆم کرد
لە لای من ئاشکرا بوو بەد سروشتی
لەتەک عەقل و دەماغا گفتوگۆم کرد
بە تەنیا تاقە ڕۆژێک هاودەمت بووم
زوبانت ئیفتیرای با پاکی بۆم کرد
وتم: نەک عەشقی ڕووت چۆبێتە ناو دڵ
بە ئاوی بیری زەم زەم شوست و شۆم کرد
لەناو دڵ مابوو گەرچی چەند تنۆکێ
لەگەڵ هێزی هەناسەم ئێستا ڕۆم کرد
لە تۆ دوورم دڵم ئازادە ئەمڕۆ
کە مەیلی دابوو پێت قوربان درۆم کرد