چارم ناکا

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  450 مشاهده
یار دکتۆرمە بۆچ چارم ناکا
لەم دەرد و غەمە ڕزگارم ناکا
خەنجەری تانە بیماری کردووم
بە ماچی لێوی تیمارم ناکا
ڕەنگە ڕەنجابێ یارم بۆیە وا
سەیری ڕەفتار و گوفتارم ناکا
هەرچەندە بۆ من کە دڵ ڕەق بێ
لە عەشقی ڕووی خۆی بێزارم ناکا
بێجگە لە دوو ماچ دەرمانی دنیا
چارەی هاوار و ئازارم ناکا
کە ئەو نیگارە سامانی ڕۆحە
نەبوونی سامان هەژارم ناکا
هەزار موسیقا و ئاوازی بڵند
لە خەوی مردن بێدارم ناکا