ئەسپرین باشە

از کتاب:
ئاشنایی و ڕۆشنایی
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  433 مشاهده
ئەرێ بۆ ئازار ئەسپرین باشە؟
یا ماچی دەمی نازەنین باشە؟
ئەسپرین بۆ ژان دائیمی نییە
ماچی دەم و لێو هەر بۆ ژین باشە
ئەو هەنگوینەی وا لە دەمی یارا
خۆراکی ڕۆحە و بۆ برین باشە
ئەو قسە نەرم و شیرینەی نیگار
بۆ هێزی گیان و لە بۆ تین باشە
کەسێکی ناکەس کە ئێمەی ڕەنجان
بۆ ئەو هەر ڕەنج و غەم و شین باشە
لەگەڵ هەموو کەس لەم جیهانەدا
ڕووی خۆش و واتەی زۆر شیرین باشە
«شاریتخلص» لەم شارە وا دەربەدەر بوو
بۆ ئەو ڕێبازی هیند و چین باشە