ئامۆژگاری باوک بۆ کوڕ

«لە فارسییەوە وەرگیراوە»
از کتاب:
بەرهەمی خاوێن
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  798 مشاهده
باوک:
ڕۆڵە ئاگاداری خۆت بە نەچییە بەزمی بادەوە
نەبیە داوی یاری خۆش و شەنگ و ڕوومەت سادەوە
بێخەبەر ماوی لە حاڵی ماڵ و منداڵ و خێزان
توش نەبووی هێشتا بەدەس دەرد و غەمی ئەولادەوە
مەسرەفی ماڵت نەکێشاوە و جلت نەدڕاوە قەت
دانەنیشتووی قەت بە کەمدەستی و دڵی ناشادەوە
کوڕ:
ئەی بەڕێز باوکی عەزیزم چاکە پەندی تۆ بەڵام
گەنجی عەسرم چۆن ئەرێ خۆم پیر بکەم بەم یادەوە
چۆن لە ئێستاوە وەکوو ژن دەستە و ئەژنۆ دانیشم
چۆن دڵم ڕاگیر ئەبێ گەر نەچمە بەزمی بادەوە