ڕەنجی دڵداری

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  540 مشاهده
خۆم بە قوربانی کەسێک ناکەم کەوا
ڕەنجی دڵداریم بداتە دەم هەوا
یا بە چاوی سووکەوە سەیرم بکا
وەک هەژارێکی کەساس و بێ نەوا
خوا ئەزانێ خۆی ئەزانێ وا کە من
چیم دی چیم نۆشی لە پێناوی ئەوا
ئەو کەچی ناپرسێ چۆنی چۆن ئەژی
تا سڵاوێکیش بە من ناکا ڕەوا
نەرمی لەو دڵبەردە چۆن ئەکرێ ئومێد
ڕۆژ چلۆن هەڵدێ لە تاریکی شەوا