ئەرێ تاکەی

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  557 مشاهده
ئەرێ تاکەی وەها پەستی؟
وەها بێ تین و کەم هەستی
چییە بۆچ وا کز و ماتی
کەمەر بۆ شادی نابەستی
بەبێ باکی بە ناوبانگی
چییە وا پێی کە دەربەستی
ئەگەر دوچاری یارێک بووی
بە یادی عەشقی وا مەستی
ئەگینا تۆ کە ئەتناسم
بە وێنەی ئاوی ناوەستی
بەڵێ دڵداریە تەنها
کەوا کەوتوویە ژێر دەستی