مژدە بێ لێم
از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
694 مشاهده
مژدە بێ لێم یارەکەم بۆ لای منی بێ چارە هات
چاوەڕێی ئەم هاتنەم دوو ساڵە وا ئەمجارە هات
کارەساتی دڵتەزێنی ساڵی پێشوو تێپەڕی
یار کە خۆی تەشریفی هێنا ئاخری ئەم کارە هات
ڕۆژی ئاواتم لە ڕۆژاوای وڵاتا هاتە دەر
سەد هەزار ئەستێرە سەیرە ڕووبەڕووی ئەم یارە هات
هەر کە یار دەرکەوت لە ئاسۆ لەشکری تاریکی ڕۆی
شەوق و ڕووناکی بە جارێ بۆ دڵی ئاوارە هات
دوور کەون ئەی ناحەزان خۆ باوی بەدکاری نەما
وا فریشتەی ڕووگەش و شیرین بەرەو ئەم شارە هات
ئەو کەسەر جەرگ و دڵی سەد پارە بۆ پێراو و پار
چەشنی مار جوڵایەوە ئەمساڵ کە ناوی پارە هات