بێ بەش لە شادی
از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
1 دقیقه
615 مشاهده
بە قوربانی خوا بم بۆچی لە شادی بێ بەشی کردم
لەناو خاوەن دڵانا شەرمەسار و ڕووڕەشی کردم
لە گوڵزاری ژیاندا عاشقێک بووم زیرەک و دڵسۆز
کەچی ڕوومەت گوڵم مەحروومی سەیری ڕووی گەشی کردم
پزیشکی شاری ئێمە چاری زامی ڕۆح و دڵ ناکا
بەسزمانە تەماشای زام و ئازاری لەشی کردم
فریشتەی بەختیاری هەر کە دیمی دووربەدوور وەستا
کەچی شەیتانی بەدبەختی بە چوستی باوەشی کردم
هەتاکوو تۆ ئەهاتی گیانە هاتم بوو لە کۆمەڵدا
بەڵام کاتێ نەهاتی زوو نەهاتی فێری غەشی کردم