سەرچنارم دی

از کتاب:
چەپکێ گوڵ و خونچە
اثر:
علی عارف آقا (1910-1996)
 1 دقیقه  376 مشاهده
سەرچنارم دی بەڵام داخی گران یارم نەدی
باغ و گوڵزارم بەدڵ بوو هەر گوڵی زارم نەدی
ئاوی سارد و سێبەری فێنک دڵی حەیران ئەکرد
فایدەی چی ناز و عیشوەی جوانی دڵدارم نەدی
ساز و ئاوازی گەلێ شیرین هەبوو زۆر دڵڕفێن
زەمزەمە و بەزمی بەجۆشی شۆخی نازدارم نەدی
کۆمەڵێ جەم بۆ بوێژ و شاعیرانی پڕ هونەر
گەرچی لەم سەیرانە مەیلی گەرمی پڕ ئەشعارم نەدی
هەر منی بێ چارە تەنها دوور لە یار و بادە بووم
چارەسازی گیانی پەست و سست و بێچارم نەدی