بێگانە هەموو ساحیبی جاهـ و جەبەرووتن

شێخ عەلی تاڵەبانی
از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
 1 دقیقه  2396 مشاهده
بێگانە هەموو ساحیبی جاهـ و جەبەرووتن
بێچارە برای شێخ عەلیاعلام موفلیس و ڕووتن
ئەی شێخ عەلیاعلام چاکە وسووقت بە برا بێ
باوەڕ مەکە بەم خەڵقە کە وەک توولە لە دووتن
قەومێ کە لە عەهدی پدەرت حەلقە بە گۆش بوون
تەحقیقی بزانە بە خودا جوملە عەدووتن
ڕەحمیان نییە دەربارەیی تۆ خزم و ئەقاریب
موشفیقترە بێگانە لەمانە کە عەمووتن
نادان و قوڕمساخ و نەزانن کە ئەمانە
گاهێ لە سەما، گاهـ لە سەیری مەلەکووتن
ئەم تەکیەنشینانە چ دەروێش و چ سۆفی
هەرچەندە بە دڵ موشتەغیلی زیکر و قونووتن
وەک حاجیی مابەینی سەفا و مەروە بە تەعجیل
بۆ لوقمە ئەمانیش بە مەسەل یوونس و حووتن
جومعانە بڕاوە بە خودا موفلیسە لامعتخلص
نە پوولی حەمامی هەیە نە پارەیی تووتن