بێگانە هەموو ساحیبی جاهـ و جەبەرووتن

شێخ عەلی تاڵەبانی
لە کتێبی:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
بەرهەمی:
شێخ ڕەزای تاڵەبانی (1831-1910)
 1 خولەک  2521 بینین
بێگانە هەموو ساحیبی جاهـ و جەبەرووتن
بێچارە برای شێخ عەلیناوی تایبەت موفلیس و ڕووتن
ئەی شێخ عەلیناوی تایبەت چاکە وسووقت بە برا بێ
باوەڕ مەکە بەم خەڵقە کە وەک توولە لە دووتن
قەومێ کە لە عەهدی پدەرت حەلقە بە گۆش بوون
تەحقیقی بزانە بە خودا جوملە عەدووتن
ڕەحمیان نییە دەربارەیی تۆ خزم و ئەقاریب
موشفیقترە بێگانە لەمانە کە عەمووتن
نادان و قوڕمساخ و نەزانن کە ئەمانە
گاهێ لە سەما، گاهـ لە سەیری مەلەکووتن
ئەم تەکیەنشینانە چ دەروێش و چ سۆفی
هەرچەندە بە دڵ موشتەغیلی زیکر و قونووتن
وەک حاجیی مابەینی سەفا و مەروە بە تەعجیل
بۆ لوقمە ئەمانیش بە مەسەل یوونس و حووتن
جومعانە بڕاوە بە خودا موفلیسە لامعناسناوی ئەدەبی
نە پوولی حەمامی هەیە نە پارەیی تووتن