مەعرووفی بێ دیرایەت گووت کردە ناو بیدایەت
تەخمیس لەسەر غەزەلێکی حافز بۆ هەجوی مەلا مەعرووف ئەفەندی باشکاتبی بیدایەت
از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
2 دقیقه
4814 مشاهده
مەعرووفی بێ دیرایەت گووت کردە ناو بیدایەت
چیت پێ بڵێم قوڕمساغ هەردوو گونم بە دایەت
گونمی بە تڕ شەهید کرد، کێرم ئەکا ڕیعایەت
«زان یار دلنوازم شکریست با شکایتفارسی
گر نکته دان عشقی خوش بشنو این حکایتفارسی»
مەعرووف کە حیزی وەک ئەو نەبوو لە نەسلی ئادەم
ئازاری مەقعەدی بوو بۆم ڕاکێشا لە سەر دەم
مردم ئەوەندە سوار بم خۆم کوشت ئەوەندە پیادەم
«بی مزد بود و منت هر خدمتی که کردمفارسی
یا رب مباد کس را مخدوم بی عنایتفارسی»
خاشاکی دەوری دەبری لێم بوون بە ماری هەیجا
کێرم بە سەد مەشەققەت ڕۆیی گونم نەگونجا
کێرم لە پەشمی پاشی دانەی کونی ترنجا
«در زلف چون کمندش ای دل مپیچ کان جافارسی
سرها بریده بینی بی جرم و بی جنایتفارسی»
ڕووم کردە سەمتی سمتی یەعنی مەکانی مەعهوود
ئەرزێکی پڕ نەجاسەت دەشتێکی شەهوەت ئالوود
ڕانیم فەرەس چەپ و ڕاست ڕێگەم نەبردە مەقسوود
«از هر طرف که رفتم جز وحشتم نیفزودفارسی
زنهار از این بیابان وین راه بینهایتفارسی»
دەرمانە سمتی ئەمما نەرمانە وەک بەری دەست
کاروانی کێر بە ناویا ئەڕوا هەمیشە سەربەست
هەر مەنزڵێکی سەد میل هەر میلێ سێسەد و شەست
«این راه را نهایت صورت کجا توان بستفارسی
کش صد هزار منزل بیش است در بدایتفارسی»
باوکی پیاوێکی چاک بوو زاتێکی زۆر موقەدەس
خۆی پوشت و داکی خۆگێ هەتا خودا بڵێ بەس
بۆ نەختێ ئاوی شەهوەت جەرگی بوووە بە قەقنەس
«رندان تشنه لب را آبی نمیدهد کسفارسی
گویی ولی شناسان رفتند از این ولایتفارسی»