میر بە سەد مننەت هەناردی ئێسترێکی ڕووت و قووت

از کتاب:
دیوانی شێخ ڕەزای تاڵەبانی
اثر:
شیخ رضا طالبانی (1831-1910)
 2 دقیقه  4921 مشاهده
میر بە سەد مننەت هەناردی ئێسترێکی ڕووت و قووت
دەست و پا سست و سەقەت ئەندامی هەر وەک عەنکەبووت
خاوەنی ئالیکی ناڵێم پێی نەداوە موتڵەقا
داویەتی ئەمما وەکوو بیستوومە قووتی لایەمووت
پووش لە لای حەلوایە حەتتا گەر پەڵۆشەی چنگ کەوێ
بای ئەدا، لوولی ئەدا، قووتی ئەدا، مانەندی حووت
گەر چی ناتوانێ ببزوێ هێند لەڕ و کەم قووەتە
دەنکە جۆیێکی نیشان دەی تا قیامەت دێ لە دووت
پشتی ڕێش و شانی زامدار و جەدەو بوو، ناعیلاج
چەند قرۆشێکم هەبوو بۆم دا بە نەوت و عەنزەڕووت
سەی فەتاحاعلامی مەیتەرم ڕۆژێ بە حوججەت لێی نەوی
کلکی دەرهێنا لە بن ئەمجا بە ئاستەم گوێی بزووت
گەر قەڵەو بێ ئەم ئەجننە نێرە تەسخیر ناکرێ
غەیری چەند دەروێشی ڕەففاعی بە زەبری جەلجەلووت
مەسڵەحەت وایە هەتا نەیخواردووم بینێرمەوە
زۆر ئەترسم دەفعەیێ قووتم بدا، بمکا بە قووت
ئەم مەتاعە چاکە هەر لایق بە حاجی ئەحمەداعلامە
جووتی پێ بکا هەر وەکوو جووت هەردوو لنگت کرد بە جووت
لایقی شانی من و شایانی شەئنی تۆ نەبوو
چاوەکەم چیت پێ بڵێم چارم نییە غەیری سکووت