کوا شاهم کوا ماهم کوا سەرداری خووبانم

از کتاب:
شیعرەکانی شوکری فەزڵی
اثر:
شکری فضلی (1882-1926)
 1 دقیقه  786 مشاهده
کوا شاهم؟ کوا ماهم؟ کوا سەرداری خووبانم؟
کوا ئارامی گیان و دڵ، کوانێ میری میرانم؟
کوا ڕاحەت ڕەسانی خاتری مەحزوون و غەمگینم؟
کوانێ ڕۆشنایی بەخشی دیدەی ئەشک ڕێژانم؟
کوانێ شەهسواری عەرسەیی حوسن و مەلاحەتمان
کوانێ شای سوپاهی دولبەرانی ماهڕوویانم
سەبا! لوتفێ بکە، بێنە پەیامێ بۆ منی بێ دڵ
کوانێ یۆسفی سانی، کوانێ جانی جانانم؟
منی دووچاری دەرد و هیجر کرد ئەو شۆخە و ڕۆیی
بەغەیرەز ماچی لێوی ئەو نییە ئێستاکە دەرمانم
عەجەب، ڕەحمی بە حاڵی من نییە ئەو لالە ڕوخسارە
کە ئێستا لالەزارێکە لە خوێنی ئەشک دامانم
بە ناری فیرقەتی سووتا بە یەکسەر جەرگ و جان و دڵ
خودا ڕەحمێ بە حاڵی من نەکا مومکین نییە مانم
لە وەجهی مەرحەمەت ئەمشەو لە چەرخی هەفتەما هەممیتخلص
مەلائیک زار و ناڵین بوو، لەبۆ حاڵی پەرێشانم