سەری زوڵفت کە ڕشتەی عومری خزرە نیوە هەودایە

از کتاب:
دیوانی نالی
اثر:
نالی (1800-1877)
 1 دقیقه  1977 مشاهده
سەری زوڵفت کە ڕشتەی عومری خزرە، نیوە هەودایە
چ هەودایە؟ کە هەر حەڵقەی دوو سەد زەنجیری سەودایە!
برۆت تیغێکە وسمەی سەیقەل و مەسلوول و مووکارە
کە عیشوەی جەوهەرە، ڕەمز و ئیشارەی ئاوی مەودایە
بە نەشئەی سستی و مەستیی وەها مەستوور و مەخموورە
نزانم خەو لە چاوتدایە یا چاوت لە خەودایە!
لە سایەی کوفری زوڵفت دڵ فنا في النورعربیی ئیمانە
مەڵێن زوڵمەت خراپە، وەسڵی پەروانە لە شەودایە
هەناسەم زوڵفەکەی لادا و مەیلێکی نەکرد چاوی
نەسیم ئەنگووت و شەو ڕابورد و نەرگس هەر لە خەودایە
لە دووری تۆیە ئەی خورشیدی پڕتەو بەخشی شەوگەردان
کە نالیتخلص وا لە حاڵاتی میحاقی ماهی نەودایە...