پێم بڵێن ئیمڕۆ چ ڕۆژە کائینات هاتە هەژان
بەبۆنەی کۆچی دوایی جەنابی سەیید ئەحمەدی خانەقاوە
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
3 دقیقه
628 مشاهده
پێم بڵێن ئیمڕۆ چ ڕۆژە کائینات هاتە هەژان
کەوتە جونبش شار و دەشت و بەینی ئەرز و ئاسمان
دەنگی هاواری مەلەک گریان و شینی ئینس و جان
وا ئەزانم کە لە دونیا بۆتە ڕۆژ ئاخر زەمان
هەڵسن ئێوە ئەی گەلی کورد دەس بکەینە ئاهـ و شین
ئەشرەفی ئەولادی حسەین ئەهل و بەیتی تاهرین
عالیمی عیلم و تەریقەت قائیمی ئەرکانی دین
ڕووحی شاد بوو سەیید ئەحمەد ئیمڕۆ بۆ دارالجنانعربی
وەرن ئێوە تائیفەی ساداتی کوردستان هەموو
یەک و دوو هەریەک لە لایێ کۆ ببنەوە زوو بە زوو
تەعزییەک سەیید بکەین چون بۆ هەموومان گەورە بوو
سێبەری ئەو زاتە پاکە گرتبووی ڕوویی جیهان
تاجداری ئەهل و بەیت و مەعدەنی سیدق سەخا
خاوەنی عز و شەرەف زومرەی شیری ئەتقیا
لە زەمانی بۆ شەجاعەت هەر وەکوو شای مرتەزا
جوودی حاتم هەر بە بیستن جوودی سەیید بە عەیان
کاتێ چوومە خانەقاهـ چاوم کە گێڕا خوار و ژوور
فیکری پێشوو کەوتە یادم سەیلی ئەشکم هات بە خووڕ
ئاهی سەردی زەرد و سوورم پێنیشان دام نەفخی سوور
وا ئەزانم غەرقی بەحری غەم بووین سەر تا پێیان
شەرتە ئیتر خزمەکان من نەچم بۆ خانەقا
پاشی سەیید خۆم لە قوڕ نێم شان و قۆڵم تا بە پا
تا بمێنم شەخسێکی تر پەیڕەوی ئەو زاتە کوا
داخەکەم تەعریفی مەردی قەت قەڵەم نایکا بەیان
وا ئەزانم ئێمە لەم چەرخە کە دوو باڵمان هەبوو
چەن لە خۆش و کەیف و شادی حاڵ و ئەحواڵمان هەبوو
وا ئەزانم پادشا بووین گەرچی هیچ ماڵمان نەبوو
غیرەتی ئەحمەد و مەحموود بۆم بووە ڕوتبەی نیشان
داخەکەم زاتی وەها لەم چەرخەدا زۆر کەم بووە
بۆ شیفایی ئازاری عالەم دائیما مەرهەم بووە
بۆ هەژار و بێ نەوایان سەر دەسەی کەرەم بووە
دەستی بەخشەندەی بە دائیم هەر وەکوو دەریای ڕەوان
گەرچی من هەر غەم بخۆم سەیید لە دەسمان وا گوزەشت
وا ئەزانم ڕووی سەر عەرد چۆڵە گشتی بۆتە دەشت
سا خودا شادی بکەی ڕۆحی بە سەیرانی بەهەشت
جەننەتی دارەلبەقا بۆی ببێتە جێگا و مەکان
وای کە عومرم قەت نەمێنێ دونیا تۆ بۆ چی وەهای
هەر دەمێ دۆستی کەسێکی چەندی بێ شەرت و وەفای
چەندی بێ شەرم و شعوری چەندی بێ فیکر و حەیای
سەییدیش وا تۆی بەجێ هێشت ڕۆی بۆ دارالجنانعربی
لوتفیتخلص دونیا هەر وەهایە تا بەسەر وەفای نییە
هەر وەکوو کاروان سەرایە هەرچی هات و ڕۆییە
سەییدیش ئەلحەمدولیللا خۆ جێگەی خاڵی نییە
«حوسەین» و «کاکە حەمە» مەوجوودە وەک شێری ژیان