ئێوارانێ بوو لە چللەی زستان
غەمی دەس کورتی (ماڵێکی هاوسێ ناو مەحمووی ئەبێ لە کەرکووک لە ساڵی ١٩٥٣ بەر گولە ئەدرێ ئەوانیش لوتفی بەرپرسیار ئەکەن و بەند ئەبێ لە پاش ڕۆژ هەر خۆیان واز دێنن و بەر ئەبێ.)
از کتاب:
دیوانی لوتفی
اثر:
لطفی (1905-1989)
2 دقیقه
554 مشاهده
ئێوارانێ بوو لە چللەی زستان
غەمی دەس کورتی دوو ماڵ و خێزان
لە سەفەردا بووم گەیشتمەوە ماڵ
دەوریان لێم دا گشت ماڵ و مناڵ
باوە لە کوێ بووی ئەم هەفتەی پێشوو
خۆ ئێمە لێرە قەت هیچمان نەبوو
ڕۆڵە ڕۆیبووم بۆ عەشیرەتی شوان
بەڵکوو پەیدا کەم شتێ بۆ ژیان
هیچم دەس نەکەوت خودا کەریمە
بۆ ئیدارەی عام هەر ئەو ڕەحیمە
کاتێکم زانی ڕەشاش و پۆلیس
دەوریان گرتم دامیانە بەر لیس
قۆمسێر ئەمر ئەکا بۆ دەر شێخ لەتیف
کەلەبچەی بکەن زۆر گورج و زەریف
ئەمر قەبز هەیە دەرحەق ئەم زاتە
جورمی گەورەیە چی دەسەڵاتە
خۆمیش نازانم ئەسبابم چییە
لە خۆم شک نابەم هیچ جورمم نییە
باران ئەبارێ بە تاو و تۆفان
دامیانە پێش بڕۆ بە پێیان
بۆ پۆلیس خانە ڕەوانیان کردم
لە ئینتیزاردا ڕاگیریان کردم
ئەوارقم ڕۆی بۆ خزمەت حاکم
منیش لە حاڵ خۆم چەندێ هیلاکم
تەوقیفی بڕی بێ سوئال و جواب
زۆر چاک بەند کرام بێ قەید و حیساب
بەعزێ لە هاوسێ شارەزا لە حاڵ
هاتن بەو شەوە پرسیان ئەحواڵ
وتم کاکەگیان خۆمیش نازانم
شتێ شک نابەم لایەق عوسیانم
وتیان ئەڵێن تۆ دوو شەو بە بێ دەنگ
ماڵی کاک مەحموود داوە بەر تفەنگ
سوێند ئەخۆم عومرم چل ساڵ تەواوە
دەستم لە قەبزی تفەنگ نەداوە
قۆمسێری ڕیدار سوار سەیارە بوو
بۆ تەحەڕڕی ماڵ شێخ لەتیف دەرچوو
بێنە سێ دینار کرێی سەیارە
ئەمری قۆمسێرە چارت ناچارە